لە پاریس ڕێپێوانی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ"

لە گەڕەکی ڤیلیرێس لا بێل ـی پاریس لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" ڕێپێوان ئەنجامدرا.

ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ

لە گەڕەکی ڤیلیرێس لا بێل لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" ڕێپێوان ئەنجامدرا.

ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی گەنجان ئەنجامدرا و چەندین جار درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بە گیان بە خوێن لەگەڵتین ئەی سەرۆک" بەرزکرایەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهیدان، ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخرایە سەر گۆشەگیری ٢٥ ساڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دووپاتکرایەوە ٣٩ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییە. ئاماژە بەوە کرا، ئامانجی گۆشەگیری پێداگری هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە لەسەر چارەسەرنەکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین.