لە سانت گالن وۆرک شۆپ، لە ژنێڤ بەرنامەی خوێندنەوە ئەنجامدرا
لە چوارچێوەی "ڕۆژەکانی دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان" لە ژنێڤ بەرنامەی خوێندنەوە و لە سانت گالن وۆرکشۆپی ژنۆلۆژی ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی "ڕۆژەکانی دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان" لە ژنێڤ بەرنامەی خوێندنەوە و لە سانت گالن وۆرکشۆپی ژنۆلۆژی ئەنجامدرا.
چالاکییەکان لە چوارچێوەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" کە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێ کرد، لە سویسرا بەردەوامە.
سانت گالن
کۆمۆنی ژنی هەڵبەست کۆچەرین لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی سانت گالن، وۆرک شۆپێکی ڕێکخست. لە ئەکادیمیای ژنۆلۆژی نۆرا مەرینۆ لەسەر مۆدێلی ژیانی هاوبەشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر بناغەی ئازادیخوازیی ژن و ئیکۆلۆژیا و دیموکراسی پێشەکییەکی خستەڕوو. پاشان ژنان وتوێژیان کرد و چیرۆکی ئاشنابوونی خۆیان بە فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان باسکرد.
پاشان چەند پۆستەرێک لە وتەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئامادەکرا.
ژنێڤ
کەمپەینی "ڕۆژەکانی دیالۆگ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان" بەهۆی خراپی کەشوهەواوە لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک ئەنجامدرا. پارتی کۆمۆنیستی سویسرا، مانگرتنی ژنانی فێمینیست، تۆڕی سەرهەڵدان و ئەندامانی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی ژنێڤ، بەشداری بەرنامەکە بوون.
کۆمیتەی هەڵمەتەکە پەیوەست بە کەمپەینەکە پێشەکییەکی خستەڕوو، بەشداران وتوێژیان لەسەر فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
پاشان چەند بەشێک لە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زمانی فەرەنسی خوێنرایەوە.