بە دیمەن

لە ساربروکن گۆشەگیری شەرمەزارکرا

سیستەمی قڕکردن و ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی لە ساربروکن شەرمەزارکرا.

سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی

دەیان کوردستانی لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە، سیستەمی قڕکردن و ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵیان بە گردبوونەوەیەک شەرمەزار کرد.

گردبوونەوەکە لەلایەن مەجلیسی گەلی کوردی سارلاند لەبەردەم گەلەری ئەوروپا ئەنجامدرا، داوای دەمودەست ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا کە زیاتر لە ٢٥ ساڵە لە گۆشەگیرییەکی ڕەهادایە و بە قەدەغەی میزاجی، مافەکانی ئاستەنگ دەکرێت.

کوردستانیان بانگەوازیان لە کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) و کۆنسەی ئەوروپا کرد ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن، چەندین جار درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.