لە شتوتگارت بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ خێمەی ئاگادارکردنەوە دانرا
لە شتوتگارت بە پێشەنگایەتی دەکتەم بۆ تیشک خستنەسەر تاوانەکانی شەڕ و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی لە ڕۆژئاوا، بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ خێمەی ئاگادارکردنەوە دانرا.
لە شتوتگارت بە پێشەنگایەتی دەکتەم بۆ تیشک خستنەسەر تاوانەکانی شەڕ و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی لە ڕۆژئاوا، بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ خێمەی ئاگادارکردنەوە دانرا.
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) بۆ ماوەی سێ ڕۆژ خێمەی ئاگادارکردنەوە دانرا. ڕۆژانە گرووپی جیاواز لە خێمەکەدا ئەرک وەردەگرن. بۆ تیشک خستنەسەر تاوانەکانی شەڕ و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی لە ڕۆژئاوا، ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی و پشتیوانی لە ڕۆژئاوا، بڵاوکراوە دابەشکرا.
خێمەکە دوێنێ لەلایەن مەجلیسی گەلی کوردەوە کرایەوە، ئەمڕۆش لەلایەن گەنجانی کوردی شتوتگارتەوە بەڕێوەبرا، سندووقی بەخشێن بۆ پشتیوانی گەلانی کۆچبەر دانرا.
سبەی کە دوایین ڕۆژی چالاکییەکەیە، ئەندامانی کۆمۆنەی ژنانی مەریەم ئێشکگرییەکە وەردەگرن.
هەروەها ژنان ئامادەکارییان کرد بۆ ئەو ڕێپێوانەی بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کوردی ئەڵمانیا لە ١٤ ی کانوونی یەکەم بە درووشمی "ڕۆژئاوا ڕووناکی ئێمەیە" ئەنجام دەدرێت.