بە دیمەن

لە شتوتگارت دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە بانگەوازی بەرخۆدان کرا

پێکهاتەکانی یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی شتوتگارت ڕایانگەیاند ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە ئیرادەی کوردان ڕەچاو ناکات و بانگەوازی بەرخۆدانیان کرد.

چالاکی دژی دەستبەراگرتنی ئیرادە

دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەلی جولەمێرگ لەلایەن ئاکەپە-مەهەپەوە لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە گردبوونەوەیەک شەرمەزارکرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا (ئەدەگەبە) ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی شتوتگارت (دەکتەم) کۆبوونەوە.

هاوسەرۆکانی دەکتەم مەسعود داغان و پەروین ئازادی لە گردبوونەوەکەدا قسەیان کرد، دووپاتکرایەوە ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە ئیرادەی کوردان ڕەچاو ناکات و بانگەوازی بەرخۆدانیان کرد. بانگەوازیان لە هێزە نێونەتەوەییەکان کرد دژی هێرشە هەمەلایەنەکانی ڕژێمی ئەردۆگان بێدەنگ نەبن.

پاشان ڕاگەیاندراوی ئەدەگەبە خوێنرایەوە و دووپاتکرایەوە ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە بە داگیرکردنی شارەوانی جولەمێرگ ئیرادەی گەل پێشێل دەکات.

هەروەها تیشكخرایە سەر هەڕەشەکانی ئەردۆگانی فاشیست بۆ ڕێگری لە هەڵبژاردنی ئیدارە خۆجێیەکانی ڕۆژئاوا و ئەمە وەک نیشانە بەرفراوانکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناسێنرا.

لەکۆتاییدا بانگەواز لە دامەزراوە و ڕێکخراوە دیموکراسیخوازەکان کرا دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەل و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵوێست وەربگرن.