لە سویسرا هەزاران کەس رایانگەیاند: رێبەر ئاپۆ ئیرادەى ئێمەیە
بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات هەزاران کورد و دۆستەکانیان لە شارەکانی باسل، جنێڤ و بەلینزۆنا رژانە سەر شەقامەکان و وتیان، "رێبەر ئاپۆ ئیرادەی ئێمەیە".

باسل
بە بەشداریی چەند گروپێکی ئینتەرناسیۆنالیست لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و هێرشەکانی سەر گارە چالاکییەک رێکخرا. گەل لە گۆڕەپانی باهنۆف پلاتز کۆبوونەوە و دوای گردبوونەوەکەیان رێپێوانێکیان بە ناو شارەکەدا ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا سەرحەد ئاگری سیاسەتمەداری کورد وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، "بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لە ئێمراڵی و بەرخودانی گەریلا لە ناوچەکانی ئازادی ئەمڕۆ بوونەتە هیوای ملیۆنەها کەس. ئەمڕۆ گەلانی جیهانیش خاوەنداری لە پارادیگمای رێبەر ئاپۆ دەکەن".
گەل لە رێپێوانەکەدا پۆستەرێکی گەورەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردبووە و لە رێپێوانەکەشدا راگەیاندراویان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرد.
بەلینزۆنا
لە شاری بەلینزۆنای سویسرا دا کوردستانیان و دۆستەکانیان رژانە سەر شەقامەکان و میتینگێکیان رێکخست.
بە ناوی رێکخراوەکانی سویسراوە وتە پێشکەشکران و رایگەیاندرا، دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد ببێت. راشیانگەیاند، لە دژی هێرشەکان بۆ سەر گارەش پشتیوانی لە گەلی کورد دەکەن.
جنێڤ
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ کۆبوونەوە و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتیان ئیدانە کرد. جگە لە لە نوێنەرانی حیزبە کوردییەکان، رێکخراوەکانی گەنجانی سویسراش بەشداری چالاکییەکە بوو بوون.
ژ.ت