لە سویسرا سڵاوکرا لە هەفتەی ١٠٠٠ هەمینی دایکانی شەممە
چالاکوانان بە ئامانجی پشتیوانی لە چالاکی هەفتەی ١٠٠٠ هەمینی دایکانی شەممە ڕژانە گۆڕەپانەکان و گوتیان: "تێکۆشانی دایکانی شەممە و دایکانی ئاشتی هاوبەشە، ئێمە دەبینە دەنگی گەڕانیان بۆ دادپەروەری".
چالاکوانان بە ئامانجی پشتیوانی لە چالاکی هەفتەی ١٠٠٠ هەمینی دایکانی شەممە ڕژانە گۆڕەپانەکان و گوتیان: "تێکۆشانی دایکانی شەممە و دایکانی ئاشتی هاوبەشە، ئێمە دەبینە دەنگی گەڕانیان بۆ دادپەروەری".
بۆ پشتیوانی لە گەڕان بەدوای دادپەروەری دایکانی شەممە کە ١٠٠٠ هەفتەیە بەردەوامە، بە پێشەنگایەتی یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا لە ٦١ ناوەندی ئەوروپا چالاکی ئەنجامدرا.
بەم بۆنەیەوە لە شارەکانی بێرن و بازل و زیوریخ و بازلی سویسرا چالاکی ئەنجامدرا.
لە چالاکییەکاندا وێنەی بێسەروشوێنان بەرزکرایەوە و مۆم داگیرسێنرا، سڵاو لە چالاکی دایکانی شەممە کرا.
لە شاری بێرن سیاسەتمەدار نەجدەت ئاتالای لەسەر ناوی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا، تیشکی خستەسەر چالاکی دایکانی شەممە و ئەمینە شەنیاشار، داخوازی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشاری بیرهێنایەوە کە لە نەورۆزدا بانگەوازی لە ملیۆنان کەس کرد.
لە شاری زیوریخ تیشکی خرایە سەر بەردەوامی چالاکییەکەی دایکانی شەممە و گرنگی چالاکییەکە بۆ لێپرسینەوە لە تاوانباران و بکوژانی هەزاران وڵاتپارێز.
لە چالاکییەکەی بازل هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کرێکارانی کۆچبەری سویسرا، گوڵدەرەن سەڤیم ڕایگەیاند ئەم تێکۆشانە لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی فاشیستەوە بەردەوامە و گوتی: "هەتا چارەنووسی هەموو بێسەروشوێنان ئاشکرا نەکەین، تێکۆشانی دادپەروەریمان بەردەوام دەبێت. ئێمەش لە ئەوروپا درێژە بە پشتیوانییەکانمان دەدەین".