لە وان چەندین کەس دەستبەسەرکران
دەوڵەتی تورک لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە وان و ناوچەکانی دەوروبەری لە دژی چەندین ماڵ ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەری ئەنجامدا و لە ئاکامدا لانیکەم ٣٠ کەس دەستبەسەرکران.
دەوڵەتی تورک لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە وان و ناوچەکانی دەوروبەری لە دژی چەندین ماڵ ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەری ئەنجامدا و لە ئاکامدا لانیکەم ٣٠ کەس دەستبەسەرکران.
هەڵکوتانە سەرماڵان بەیانی ئەمڕۆ لە وان و دەوروبەری ئەنجامدا. لە ئەنجامدا لانیکەم ٣٠ کەس دەستبەسەرکران. بە گوێرە پارێزەران پێدەچێت ژمارەی دەستبەسەرکراوان لەوەش زیاتر بێت و بگاتە 60 کەس. هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە ئاشکرا نەکراوە.
ناوی بەشێک لە دەستبەسەرکراوان بەم جۆرەیە:
جان گۆرەن، ئەرۆل ساری، مەسعود ئوچەر، عیسمەت یاکوت، وەدات بالک، دیار ئاسلان، جەڤزەت یوجەل، دڵگەش ئاسلان، ئومید چۆبانهان، کەنعان ئیلدەنیز، قادر ئوچەر، عەبدولقادر ئاکداغ، شاهین ئۆزتورک، بولوت کاناژ، ئازاد کایا و ئۆزگور دومان.
هـ . ب