لە ڕوحا و وان چالاکیی شەرمەزار کردن: ئاکەپە دەبێت لێپرسینەوەی لێ بکرێت!

دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ لە شارەکانی ڕۆحا و وان بە چالاکیی شەرمەزار کرا. لە چالاکییەکاندا پەیامی "ئاکەپە دەبێت لە بەرامبەر گەلدا لێپرسینەوەی لێ بکرێت، ئیرادەی گەل ڕێگەی لێ ناگیرێت"درا.

لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن.

ڕێکخستنە یاساییەکانی ڕوحا لەبەردەم کۆمەڵەی پارێزەرانی ڕوحا لێدوانێکیان بڵاو کردەوە. عەبدوڵا ئۆنجەل، سەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی ڕوحا، بەڕێوەبەرانی لقی ڕوحا و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (İHD) و کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی (ئۆهەدە) هەروەها خەڵکێکی زۆر بەشداریان لە گردبوونەوەکەدا کرد. پێکهاتەکانی پلاتفۆرمی کرێکاری و دیموکراسی ڕوحا و ڕێکخستنەکانی دەم پارتی و پارتی هەرێمە دێموکراتیکەکان دەبەپە، پشتیوانیان لە چالاکییەکرد.

ئیبراهیم خەلیل ئۆیکە، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئۆهەدە ڕایگەیاند: "ئیرادەی نزیکەی ٣٠ هەزار هاووڵاتی کە ئەمڕۆ لە جۆلەمێرگ دەنگیان بەکار ‌هێناوە، دەست بەسەردا دەگیردرێت. ئێمە ئەمڕۆ بۆ ئەوە لێرە نین بڵین کێ دەبێت لەسەر کورسی شارەوانی دابنیشێت، بەڵکوو بۆ ئەوە لێرەین بەپێی یاسا گەل کێ هەڵبژاردووە دەبێ ڕێز لە ئیرادەی گەل بگیردرێت نەل یاسا وەکوو ئامرازێک بۆ دەستبەسەردا گرتن بەکار بهێندرێت. هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کرا ئەمە پرۆسەیەکی سیاسییە."

هەروەها لە شاری وان، لێژنەی هەماهەنگی شار (İKK) لە یەکێتی ژوورەکانی ئەندازیاران و تەلارسازەکانی تورک (TMMOB)، لە بەردەم ژووری ئەندازیارانی کشتوکاڵی چالاکییەکیان بەڕێوە برد. لە چالاکییەکەدا پانکارتی "دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان قبوڵکراو نییە، ئیرادەی گەل پێشێل نەکرێت" بەرز کرایەوە.

هەروەها بە دروشمی "ڕۆژێک ئاکەپە دەبێت بەرامبەر گەل لێپرسینەوەی لێ بکرێت" کۆتایی هات.