لە ڕووداوی هەلیکۆپتەرەکەدا ٩ تەرم دۆزرانەوە
ڕاگەیاندرا تیمەکانی ڕزگارکردن پاش ١٥ کاتژمێر لە گەڕان، ٩ تەرمیان دۆزیوەتەوە.
ڕاگەیاندرا تیمەکانی ڕزگارکردن پاش ١٥ کاتژمێر لە گەڕان، ٩ تەرمیان دۆزیوەتەوە.
تیمەکانی ڕزگارکردن بەیانی ڕۆژی دووشەممە ئەو هەلیکۆپتەرەیان دۆزییەوە کە لە ئەنجامی ڕووداوێک لە چیاکانی ڕۆژهەڵاتی ئازەربایجان کەوتەخوارێ.
پێشبینی دەکرێت ڕووداوەکە لەنێوان کاتژمێر ١٣:٣٠-١٤:٠٠ ی ڕۆژی یەکشەممە ڕوویدابێت.
تیمەکانی ڕزگارکردن تەرمی کەسیان دۆزییەوە کە پێکهاتوون لە: سەرۆککۆماری ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی، وەزیری دەرەوە حوسەین ئەمیر عەبدوڵاهییان، پارێزگار، مەلایەک، دوو کارمەندی ئاسایشی سەرۆککۆمار و سێ سەرباز.
بەرپرسێکی ئێران ڕایگەیاند "هەرچەند تەرمەکان سوتاون، بەڵام بە تاقیکردنەوەی دی ئێن ئەی ناسراونەتەوە".
تەرمەکان لە تەبرێزەوە گوزرانەوە و ڕۆژی سێ شەممە مەراسیمی بەخاکسپاردن دەست پێ دەکات و ڕۆژی چوارشەممە لە تاران بەردەوام دەبێت.
تەرمی ڕەئیسی ڕۆژی پێنج شەممە لە مەشهەد بەخاک دەسپێردرێت.
پاش مردنی سەرۆککۆمار و شاندی یاوەری، ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی ٥ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە ئێران ڕاگەیاند.
هەروەها خامەنەئی ڕاگەیاند جێگری سەرۆککۆمار محەمەد موخبیر ئیدارەدانی وڵات دەگرێتەئەستۆ، وە ئەوپەڕی ٥٠ ڕۆژی لەبەردەستە بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.