لە ئێلح ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە: بەرخۆدان مەزن دەکەین
لە ئێلح دەسبەسەراگرتنی ئیرادەی جولەمێرگ بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا. هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر ڕایگەیاند بەرخۆدان مەزن دەکەن و لە هەموو جێیەک بڵاوی دەکەنەوە.
لە ئێلح دەسبەسەراگرتنی ئیرادەی جولەمێرگ بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا. هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر ڕایگەیاند بەرخۆدان مەزن دەکەن و لە هەموو جێیەک بڵاوی دەکەنەوە.
لە ئێلح دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی شارەوانی جولەمێرگ بە دەستی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ڕێپێوان و کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.
هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر و چەندین کەس بەشداری ڕێپێوان و کۆبوونەوەکە بوون، جەماوەر لە بەردەم بینای دەم پارتییەوە دەستیان بە ڕێپێوان کرد و درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی جولەمێرگ" و "قەیوم دەڕوات، گەل دێت"یان بەرزکردەوە، پیشەوەران بە چەپڵە و درووشم و نیشانەی سەرکەوتن پشتگیری ڕێپێوانەکەیان کرد.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم شارەوانی کۆتایی هات، لەوێ کەسکین بایندەر دوا، بایندەر جەختی کردەوە سیاسەتی قەیوم، سیاسەتی تاڵانییە، گوتی: "دژی ئەم ناهەقییە درێژە بە بەرخۆدان دەدەین. بەرخۆدان مەزن دەکەین و لە هەموو جێیەک بڵاوی دەکەینەوە".
لەکۆتاییدا بایندەر گوتی: "باخچەلی ئەمڕۆش دژی ئێمە قسەی کرد. کەس باوەڕ بە سیاسەتە قێزەونەکانتان ناکات، گەلی کورد بە قسەی تۆ ناجووڵێتەوە".
جەماوەر دواتر لەبەردەم بینای شارەوانی دەستیان بە چالاکی ئێشکگری کرد.