چالاکانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە درووشمی" گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن" لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە دەوری یەک کۆبوونەوە و لە دژی گۆشەگیری ئیمڕالی چالاکییان ئەنجامدا.
گەنجان بە وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان چوونە ناو تراموا و دەربارەی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نووسراوەیان بڵاوکردەوە.
'گۆشەگیری لە ئیستراسبوورگ ئیدانەکرا'
لە شاری ئیشتووتگاردی ئەڵمانیا چالاکانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و تەڤگەری ژنانی تێکۆشەر بە ئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری ئیمڕالی و هەوڵ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چادریان هەڵدا.
چادری ئاگادارکردنەوە لەچوارچێوەی هەڵمەتی' پێکەوە سەرهەڵدان' دانرا و دەربارەی دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ڕای گشتی ئاگاییان بڵاو کردەوە.
هەروەها دەربارەی ژنان و تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد گەلێک نووسراوە بڵاو کرایەوە و چالاکییەکە بە گرتنی گۆڤەند کۆتایی هات.
ک-ش