لە ئۆسلۆ و ڤیەنا بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا
لە شاری ئۆسلۆ-ی پایتەختی وڵاتی نەرویج و ڤیەنای پایتەختی وڵاتی نەمسا کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییان ئەنجامدا.
لە شاری ئۆسلۆ-ی پایتەختی وڵاتی نەرویج و ڤیەنای پایتەختی وڵاتی نەمسا کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییان ئەنجامدا.
'ئۆسلۆ'
لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج و کوردستانیان و گەنجانی دۆستی کورد-ی نەرویج بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چادری داخوازی ئازادی بۆ ئۆجالانیان هەڵدا.
چالاکییەکە کە بۆ هەفتەیەک لە وڵات بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد دەستیپێکردووە بە میتینگێک لە بەردەم سەفارەتخانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کۆتایی هات.
'ڤیەنا'
تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە پایتەختی وڵاتی نەمسا لە شاری ڤیەنا بۆ ئازادی ڕێبەرئۆجالان گەشتێکی دووچەرخە سوواریان رێکخست.
گەنجان لە مەیدانی مووسەوومسکووارتێەر-ی ڤیەنا کۆبوونەوە، گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتیان ئیدانەکرد و سڵاویان نارد بۆ بەرخۆدانی گارێ.
ک-ش