بە دیمەن

لە ئەستەنبوڵ بڕیارەکەی دۆسیەی کۆبانێ شەرمەزار کرا

ڕێکخستنەکانی دەم پارتی، لە ئەستەنبوڵ بەرامبەر بە بڕیاری دۆسیەی کۆبانی کاردانەوەیان نیشان دا و ڕایانگەیاند: "ئەم بڕیارە سیاسیە. گەیشتوینە کۆتایی دۆسیەی سیاسی. ئەمە دۆسیەیەکی یاسایی نییە و هیچ پەیوەندییەکی بە یاساوە نییە."

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم) بەرامبەر بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ لە ئەستەنبوڵ و ناوچەکانی بە لێدوان کاردانەوەیان نیشاندا.

بەگشتی لە بەیاننامەکاندا ئاماژە بەوەکرا، " دۆسیەی کۆبانی سیاسیە و ئێمە قبوڵی ناکەین، ئێمە ئەم یاسا و سزایانە لەبەرچاو ناگرین. چونکە ئەمە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی. تەنانەت لە یاسای خۆیاندا بوونی نییە.

هەروەها ڕاگەیاندرا بەو بریارانە دەرفەتی دیموکراسی تورکیا لەلایەن ڕژێمەوە لەناوچووە. ئێمە داوای پشتیوانی گەلەکەمان دەکەین دژی ئەم بڕیارە بوەستنەوە."