هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی گەلان دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ لە ئیستەنبوڵ ڕێپێوانێکیان ڕێکخست.
پۆلیس ویستی ڕێپێوانەکە ئاستەنگ بکات، جەماوەر ئاستەنگی پۆلیسی هەڵوەشاندەوە و دەستی بە ڕێپێوان کرد و بە درووشمی "ئەم دەستبەسەراگرتن و تاڵانی و دزی و فاشیزمە قبووڵ ناکەین" ناڕەزایەتیان دەربڕی. سەرەڕای ئاستەنگی پۆلیس جەماوەر درێژەیان بە ڕێپێوان دا، پۆلیس نزیکەی ٢٠ کەسیان دەستبەسەرکرد.
لە بێشکتاش چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا
بەڕێوەبەرانی دەم پارتی ناوچەی بێشکتاش چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا، سەرۆکی جەهەپەی ناوچەکە عەلیجان شەن بەشداری چالاکییەکەی کرد، گوتی: "حیساب نەکردن بۆ ئیرادەی گەل قبووڵ ناکرێت، بۆ پشتگیری چالاکییەکە لێرەم".
بەڕێوەبەری دەم پارتی ناوچەکە فەرەح کۆکمەن ڕایگەیاند تا گەڕاندنەوەی مافی گەل درێژە بە چالاکی دەدەن، گوتی: "ئەمە کودەتایەکی ترە دژی دیموکراسی و ئیرادەی گەل دەستبەسەرکراوە، چالاکییەکانمان دژی دەستبەسەراگرتن بەردەوام دەبێت".