لە ئیستەنبوڵ لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە چالاکی ئەنجامدرا: بە بەرخودان سەردەکەوین
لە دژی زەوتکردن و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ، لە چەکمەکۆی ئیستەنبوڵ رێپێوانێک ئەنجامدرا.
لە دژی زەوتکردن و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ، لە چەکمەکۆی ئیستەنبوڵ رێپێوانێک ئەنجامدرا.
لە دژی زەوتکردنی شارەوانی جۆلەمێرگ، لە ئیستەنبوڵ چالاکی شەرمەزارکردن بەردەوامە. لەو چوارچێوەدا لە ناوچەی چەکمەکۆی رێپێوان ئەنجامدرا. لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانی "خۆڕاگری بکە جۆلەمێرگ، ئیستەنبوڵ لەپشتتە"، "نا بۆ زەوتکردن"، و "ئێمە بە بەرخودان سەردەکەوین" وترانەوە.
لە رێپێوانەکەدا ئەوە خرایەڕوو کە ئەوان دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ قەبوڵ ناکەن و وتیان: "ئێمە ئەو زەوتکردنە قەبوڵ ناکەین. تائێمە شارەوانی وەردەگرینەوە، ئێمە لە گۆڕەپان و شەقامەکان دەبین. ئێمە ناوەستین و ئێمە بە بەرخودان سەردەکەوین".
هـ . ب