دوای ئەوەى مەلیح بوولوی ئاکەپەی بە بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورک کرا بە سەرۆکی ئەو زانکۆیە، خوێندکارانی ئەو زانکۆیە بە رێکخستنی چالاکییەک ئەو بڕیارەی ئەردۆغان و ئەو داسەپاندنەی مەلیح بولو-یان ئیدانە کرد و رایانگەیاند، ئەوە داسەپاندنی "سەرۆکی قەیومە" بەسەر زانکۆکەیاندا.
لە بەرامبەریشدا پۆلیسی دەوڵەتی تورک دەستیکرد بە هەڵکوتانە سەر شوێنی مانەوەى خوێندکاران و ماڵەکانیان و ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانیان دەستگیرکرد.
هەر دوێنێ پۆلیسی دەوڵەتەکەى ئەردۆغان هێرشی کردبووە سەر خوێندکارانی ناڕازی، کە چالاکییان بۆ ئیدانەکردنی داسەپاندنی ئەو ئاکەپەییە بۆ سەرۆکى زانکۆ رێکخستبوو. پۆلیس لەو پەلامارەیەدا بۆ سەر خوێندکاران ژمارەیەک خوێندکاری دەستگیرکردبوو و دواتر بەشێکیانی ئازاد کردبوو.
ژ.ت