لە زیوریخ و لۆزان و بێرن شەهیدان یادکرانەوە
لە زیوریخ و لۆزان شەهیدانی مانگی ئایار یادکردانەوە، لە بێرن لە کەسێتی فەرماندەی هەپەگە عەلی حەیدەر دێرسیم و سۆرۆ ئامانۆس شەهیدانی ئازادی یادکرانەوە.
لە زیوریخ و لۆزان شەهیدانی مانگی ئایار یادکردانەوە، لە بێرن لە کەسێتی فەرماندەی هەپەگە عەلی حەیدەر دێرسیم و سۆرۆ ئامانۆس شەهیدانی ئازادی یادکرانەوە.
لە شارەکانی زیوریخ و بێرن و لۆزانی سویسرا شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە.
زیوریخ
لە زیوریخ بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد (دەم-کورد) شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن نوێنەری دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) موستەفا کاراهان تیشکی خستەسەر گرنگی مانگی ئایار وەک مانگی شەهیدان و شەهیدبوونی پێشەنگانی شۆڕش لە تورکیا لەو مانگەدا، گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ میراتی ئەو شۆڕشگێڕانەی وەرگرت و تێکۆشانی ئازادی پێشخست. لەم مانگەدا حەقی قەرار و محەمەد کاراسنوگور، چاران، هۆزان مزگین و هەزاران تێکۆشەری تر لەم مانگەدا شەهید بوون، سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنم".
ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئە موسا فارسئۆغلو تیشکی خستەسەر بەردەوامی قڕکردنی کورد لە چوار پارچەی کوردستان، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد خیانەت لە مێژووی کورددا هەبووە و هێشتاش بەردەوامە و پێویستە دژایەتی خیانەت بکرێتە ئەرکی سەرەکی، تیشکی خستەسەر هەڵمەتی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "ئەرکمانە کەمپەینی ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی سەربخەین".
باوکی شەهید شەمسەدین تونچ گوتی: "پەکەکە پارتی شەهیدانە، ئێمەش بنەماڵەی شەهیدانین، پێویستە خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەین".
پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی مانگی ئایار پیشاندرا و کۆنسێرتێکی مۆسیقا پێشکەشکرا.
لۆزان
خزمی شەهیدان لە لۆزان و چەندین کوردستانی بەشداری مەراسیمێک بوون بۆ یادکردنەوەی شەهیدان لە بینای دەکتەم.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی لۆزان، ڕەمەزان ئۆبا تیشکی خستەسەر ڕۆڵ و قارەمانێتی شەهیدانی مانگی ئایار لە بەرەوپێشبردنی تێکۆشاندا.
ئەندامی یەکێتی ژنانی کوردستان خەدیجە کەنداڵ گوتی: "مێژووی بەرخۆدانمان پڕە لە خاڵی وەرچەرخانی گرنگ. پاش شەهیدبوونی حەقی قەرار پارتەکەمان دامەزرا. پاش شەهیدبوونی خەلیل چاڤگون بەرخۆدانی حلوان پێشکەوت. هەموو شەهیدبوونێکی مانگی ئایار مێژووییەکە".
هاوسەرۆکی جەدەکەی لۆزان زوڵفو بینبر جەختی کردەوە لەسەر خاوەنداریکردن لە میراتی شەهیدان.
پاش تەماشاکردنی سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی مانگی ئایار، یادەکە بە درووشـمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.
بێرن
لە شاری بێرن فەرماندەی هەپەگە عەلی حەیدەر دێرسیم (بیلال کارەکوش) و سۆرۆ ئامانۆس (موسلم ئورپەر) کە ساڵی ٢٠٢٢ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون، یادکرانەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی کۆماو سەعدەت کوران گوتی: "ئەگەر دەمانەوێت شەهیدان نەمر بکەین، پێویستە خاوەنداری لە تێکۆشان و خەونەکانیان بکەین".
هاوسەرۆکی دەکتەمی بێرن بورهان کاراکۆچ ئاماژەی بەوە کرد ئەرکی هەمووانە ئاڵای تێکۆشانی شەهیدان بەرز ڕابگرن.
لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید سۆرۆ ئامانۆس، مەهدی گۆیی و برازای حەیدەر دێرسیم گۆکهان کاراکوش قسەیان کرد.
سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدان پیشاندرا و یادەکە بە درووشـمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.