لە شاری لەندەن بەریتانیا بێدەنگی ڕێکخراوی لێبووردنی لەندەن گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی کوردی لەندەن و مەجلیسی ژنانی ژیان لەبەردەم بینای ڕێکخراوی لێبووردنی لەندەن ئەنجامدرام درووشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "دوێنێ ماندێلا، ئەمڕۆ ئۆجالان"، "بژی کوردستان، بژی ئۆجالان" و "بڕوخێت فاشیزمی تورک" بەرزکرایەوە. وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری بەرزکرایەوە.
لەسەر ناوی کۆمیتەکە بەرفین دێرسیم قسەی کرد و تیشکخرایەسەر گۆشەگیری ڕەهای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و قەدەغەکردنی دیدار بۆ ماوەی 6 مانگ.
بەرفین ئاماژەی بەوە کرد گۆشەگیری ڕەها لە ئیمراڵی بەردەوامە و بێجگە لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، قەدەغە و فشار لەسەر عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش ۆ حامیلی یەڵدرم بەردەوامە.
بەرفین دێرسیم ڕایگەیاند سی پی تی بە بێدەنگییەکەی بەرامبەر گۆشەگیری ڕەها کە پێشێلکاری مافە نێونەتەوەییەکانە، دەبێتە هاوبەشی سیاسەتی گۆشەگیری و مامەڵەی خراپ لە تورکیا، ڕایگەیاند پێویستە ڕێکخراوی لێبووردن ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
پاش وتەکان جەماوەر بە چەپڵە و درووشم درێژەیان بە چالاکییەکەیان دا.