لەبەردەم زیندانی باکریکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ئەنجامدرا
لەبەردەم زیندانی ژنانی باکریکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" چالاکییەکان بە داخوازی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، بەردەوامە.
لەبەردەم زیندانی ژنانی باکریکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" چالاکییەکان بە داخوازی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، بەردەوامە.
چالاکییەکان بە داخوازی هەڵگرتنی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی و چارەسەری پرسی کورد بەردەوامە. لە ئیستەنبوڵ خزمی زیندانیان لە چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لەبەردەم زیندانی ژنانی باکریکۆ کۆبوونەوە. بەشێک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکان و چالاکوانان بەشداری چالاکییەکە بوون.
پۆلیسەکان هەموو ڕێگەکانیان بەرەو زیندانەکە گەمارۆدا و ڕێپێوانی خزمی زیندانیانیان ئاستەنگ کرد. یەک لە خزمی زیندانیان فینجە ئاکمان ناڕەزایەتی بەرامبەر گەمارۆی پۆلیس دەربڕی و ڕایگەیاند ٥٠ ڕۆژە هیچ زانیارییەکیان دەربارەی ڕۆڵەکانیان نییە، گوتی: "خاوەنداری لە ڕۆڵەکانمان دەکەین، بۆیە هەموو هەفتەیەک لێرەین".
ئاکمان لە درێژەی قسەکانی گوتی: "ئێوە قەت شەرم ناکەن؟ ئێوە دەڵێین وڵاتێکی "موسڵمانە". بەڵام جیاوازیتان لەگەڵ ئیسرائیل نییە، ئێمە هەمان ڕەوشی فەڵەستینمان هەیە. ئێمە تا کۆتایی پێداگرین لەسەر دۆزە ڕەواکەمان".
لە چالاکییەکەدا بێ پچڕان درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە. خزمی زیندانیان دیسانەوە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کوردیان کرد.