تێکۆشانی ٢٩ ساڵە کە لە نەوەی دەستپێک و نەوەی دووەمدا، فاتمە کربایر، ئاسیە کاراکۆچ، بەرفۆ کربایر لە ماوەی چالاکیەکاندا گیانی خۆیان لە دەستدا، یەكێکە لە درێژترین تێکۆشانی دادپەرەوەری لە جیهاندا.
مێژووی کۆماری تورکیا لە هەمان کاتدا مێژووی دەستگیکردن و بێسەروشوێنکردنە. لە هەر قۆناغێکی کۆماری تورکیای ١٠٠ ساڵەدا هەوڵیداوە کەسانی ناڕازی بە دەستگیرکرن بێسەروشوێن بکات. ئەم قۆناغە بە ئێستایشەوە بەردەوامە. تێکۆشینی بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی دەستگیرکردنەوە بێسەروشوێن کراون بە دەستگیرکردنی حەسەن ئۆجاکەوە دەستیپێکرد کە لە ٢١ی ئاداری ١٩٩٥دا دەستگیرکرا.
دوای کۆمەڵکوژی و هێرشی ١٢ ئاداری ١٩٩٥ لەسەر قاوەخانەی عەلەوییەکان لە گەڕەکی گازی، حەسەن ئۆجاک یەکێک بوو لەوکەسانەی کە بەرخۆدانەکانی لە گەڕەکی گازی بە ڕێکخستنکرد، لە ٢١ ئاداری ١٩٩٥دا دەستگیرکرا. دەستگیرکردنی بوو بە دەستپێکی چالاکیەک کە بە چالاکیەکانی دایکانی شەممە دەناسرێت. بنەماڵەی ئۆجاک و هاوڕێکانی حەسەن ئۆجاک بۆ ئەوەی ئۆجاک بەربدرێ دەستیان بە هەندێک چالاکی کرد. لە دەرنجامی تێکۆشینی ٥٨ ڕۆژەدا تەرمی حەسەن ئۆجاک لە گۆڕستانی بێکەسان لە بەیکۆز نیژرا. لەو قۆناغەدا تەرمی ڕدڤان کاراکۆچ کە پێشتر دەستگیرکرابوو دۆزرایەوە. ڕدڤان کاراکۆچ لەگەڵ موسا عەنتەردا لە ئینستیتوی کورد خەباتی دەکر. دوای ئەوەی تەرمی حەسەن ئۆجاک دۆزرایەوە، بنەماڵەی چەندین کەس کە دەستگیکرابوون و هەتا ئێستاش هیچ زانیارییەک لە بارەیانەوە نیە بەشداری ناو تێکۆشان بوون و لە ٢٧ی گوڵانی ١٩٩٥دا لە گۆڕەپانی گەلەتەسەرای تەکەقسیمدا هەموو ڕۆژی شەممەیەک چالاکی دانیشتنیان دەستپێکرد.
پشتگیریدان بە چالاکیەکە زیاتربوو، هێرشی دەوڵەتیش قورستربوو
نێرینی چالاکوانانی لە گۆڕەپانی گەلەتەسەرای لە لایەن گرووپێک بە ناوی 'دەست نەدەن لە هەڤاڵەکەم' دامەزرێنرا کە لەماوەی کەمیندا بۆ حەسەن ئۆجاک دامەزرابوو. هەموو شەممەیەک چالاکی دانیشتن بەبێ پانکارتی ڕێکخستن بە بێدەنگی دەستیپێکرد. دواتر ڕای گشتی چالاکوانانی وەک دایکانی شەممە ناساند. چالاکی بە ١٥-٢٠ کەسێک دەستیپێکرد و دواتر ژمارەکەی زیاتر دەبوو، لەگەڵیدا هێرشەکانی دەوڵەتیش دەستیپێکرد. هێرشەکان تا ساڵی ١٩٩٩ بەردەوامی هەبوو، لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٨دا ئەو کەسانەی کە لە چالاکی شەممەدا کۆدەبوونەوە بە ئەشکەنجەوە دەستگیردەکران. دوای ئەو هێرشانە لە ١٣ی ئاداری ١٩٩٩دا بۆ ماوەی چەند ساڵێک چالاکیەکە وەستێنرا. دایکانی شەممە کە ٣١ کانوونی دووەمدا بڕیارییاندا لە هەمان جێگادا کۆببنەوە و چالاکی دایکانی شەممە سەرلەنوێ دەستیپێکرد.
چالاکی دایکانی شەممە هەتا ٢٥ی ئابی ٢٠١٨دا بەردەوام بوو. لە چالاکی هەفتەی ٧٠٠هەمیندا بە بڕیاری وەزیری دەرەوەی ئەوکاتە سولەیمان سۆیلوو ڕیگری لە دایکانی شەممە کرا کە جارێکتر لە گۆڕەپانی گەلەتەسەراییدا چالاکی بکەن. ئامینە ئۆجاک لەگەڵ سەدان کەسی تری چالاکیەکە دەستگیرکران. لە دوای هەفتەی ٧٠٠هەمین، دایکانی شەممە لە پێش کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە یەکتر کۆبوونەوە، بەردەوامییان دا بە چالاکییەکەیان و دوای ئەوەی دادگایی دەستوری بنەڕەتی بڕیاری پێشێلکردنی مافەکانیانی دەرکرد، چالاکوانان بڕیارییاندا چالاکیەکە لە گۆڕەپانی گەلەتەسەرای بەردەوام بکەن.