لەیلا گوڤەن پەیوەست بە ئیمراڵی نامەی بۆ ١٦ باڵیۆزخانە نارد
سیاسەتمەدار لەیلا گوڤەن لە زیندانەوە نامەی بۆ ١٦ باڵیۆزخانە لە ئەنقەرە نارد، لە نامەکەدا ڕایدەگەیەنێت کە دەستبەجێ بۆ چارەسەری پرسی کورد بکەونە جموجوڵ.
سیاسەتمەدار لەیلا گوڤەن لە زیندانەوە نامەی بۆ ١٦ باڵیۆزخانە لە ئەنقەرە نارد، لە نامەکەدا ڕایدەگەیەنێت کە دەستبەجێ بۆ چارەسەری پرسی کورد بکەونە جموجوڵ.
سیاسەتمەداری زیندانیکراو لەیلا گوڤەن نامەی بۆ ١٦ باڵیۆزخانە لە ئەنقەرە نارد، لە نامەکەدا ڕایگەیاندووە دەبێت دەستبەجێ بۆ چارەسەری پرسی کورد بکەونە جموجوڵ، لەگەڵ بەردەنگی سەرەکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیالۆگ بکرێت.
هاوسەرۆکی پێشووی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (دەتەکە)، سیاسەتمەدار لەیلا گوڤەن لە زیندانی ژنانی سینجانەوە نامەیەکی نارد. نامەکەی بۆ ١٦ نوێنەرایەتی لە ئەنقەرە نارد، بانگەوازی لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان کرد بۆ چارەسەری پرسی کورد ڕۆڵ بگێڕن. گوڤەن لە نامەکەدا ڕایدەگەیەنێت چارەسەری ئاشتیانە بە ئیمراڵیدا تێدەپەڕێت و گوتی پێویستە پرۆسەیەکی نوێی چارەسەر دەست پێ بکات.
"بەردەنگ ئۆجالانە"
گوڤەن ڕایدەگەیەنێت دەبێت بۆ ئاشتی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن و پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی دەست پێ بکات، دەڵێت: "لە هەموو زیندانەکان، بەتایبەت لە ئیمراڵی گۆشەگیریی توند هەیە. تا ئەم پێشێلکاری و ئەشکەنجەیە کۆتایی نەیەت، قۆناغێکی نوێ دەست پێ ناکات. کاتێک وڵاتی کوردان بەسەر چوار پارچەدا دابەشکرا، بەرپرسیارێتی ئێوە لەمەدا هەیە. دەستبەجێ ڕۆڵبگێڕن. ناونیشان ئیمراڵییە. بەردەنگی سەرەکی عەبدوڵا ئۆجالانە".
ئەو باڵیۆزخانانەی نامەیان بۆ نێردراوە:
" باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە، باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە ئەنقەرە، باڵیۆزخانەی نەمسا لە ئەنقەرە، باڵیۆزخانەی بەلژیکا لە ئەنقەرە، باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە ئەنقەرە، باڵیۆزخانەی دانیمارک، باڵیۆزخانەی فەرەنسا، باڵیۆزخانەی فینلاند، باڵیۆزخانەی هۆڵەندا، باڵیۆزخانەی ئیسپانیا، باڵیۆزخانەی سوید، باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا، باڵیۆزخانەی کەنەدا، باڵیۆزخانەی نەرویژ، باڵیۆزخانەی پورتوگال، باڵیۆزخانەی یۆنان".