MŞDساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆزکرد
MŞDبانگەوازی تێکۆشانی کرد و ڕایگەیاند، ٤١هەمین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە دەبێتە ساڵی هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم و ساڵی ئازادی گەلی کوردستان و ئێزیدخانی سەربەخۆ.
MŞDبانگەوازی تێکۆشانی کرد و ڕایگەیاند، ٤١هەمین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە دەبێتە ساڵی هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم و ساڵی ئازادی گەلی کوردستان و ئێزیدخانی سەربەخۆ.
مەجلیسی شەنگالی دەرەوەی وەڵات( MŞD) بە بۆنەی ٤٠هەمین ساڵی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە وسالوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکەی لەڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، تێکۆشەرانی ئازاد و گەلی کورد پیرۆزکرد.
لە بەیاننانەکەی مەجلیسی شەنگالدا هاتووە، لە ئیمپراتۆری عوسمانی هەتاکو دامەزراندنی کۆماری تورکیا بە دەیان فەرمان لەسەرکۆمەڵگەی ئێزدی، ئەرمەنی، ئاشووری، سوریانی و عەلەوی ئەنجامدراوە.
مەشەدە ئەوەی خستەڕوو، بەسایەی تێکۆشانی پەکەکە، هەموو گەلان وباوەڕییەکان پێکەوە بە برایانە دەژین وتی، " پەکەکە هیوای گەلانی بندەستە و پارێزەری مرۆڤایەتییە."
لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکەی وەبیرهێنایەوە و وتی، " پەکەکە گەلە وگەلیش پەکەکەیە. ئێمە بڕیارەکەی ئەمریکا ئیدانەدەکەین. هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە کە لەسەرئیرادەی گەلی کورد بڕیاری هەڵە بدات."
مەشەدە ئەوەی خستەڕووکە پەکەکە گۆمەڵگەی ئێزدی ڕزگارکرد و سەلماندی کە ئیترکەس ناتوانێت ئێزدی قڕبکات.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا بۆبەهێزکردنی تێکۆشان داوالە هەمووان کرا و ڕاگەیەنرا کە ساڵی ٤١هەمینی خەباتی پەکەکە دەبێتە ساڵی هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم و ساڵی ئازادی گەلی کوردستان وئێزیدخانی سەربەخۆ.
مەشەدە لەساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا مام زەکی شەنگالی وهەمو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی وەبیرهێنایەوە.
ک٠ش