ماک: پلەدارێکی پسپۆڕ دوای لێپرسینەوە، سزا درا
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) ڕایدەگەیەنێت، لە دژی ئۆپەراسیۆنە سەربازی و سیاسییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان بە سەفەربەری پراکتیکی کردووە و لەو بارەوە پلەدارێکی پسپۆڕیان سزا داوە.
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) ڕایدەگەیەنێت، لە دژی ئۆپەراسیۆنە سەربازی و سیاسییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان بە سەفەربەری پراکتیکی کردووە و لەو بارەوە پلەدارێکی پسپۆڕیان سزا داوە.
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) لە بەیاننامەیەکی نووسراویاندا ڕایگەیاندووە، "مۆراد دۆغان کە وەک پلەدارێکی پسپۆڕی جەندرمە لە سوپای داگیرکەری تورک لە چیای کرکلەر ئەرکدار بووە، لە ١٧ی ئایار دوای لێپرسینەوە سزا دراوە."
لێپرسینەوە لە پۆلیسی پسپۆر کرا
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "پۆلیسی پسپۆڕی جەندرمە یەکێک بووە لەو ئەفسەرە تایبەتانەی کاری ئیستخباراتی بۆ سوپا کردووە لە ناوچەکە و خەڵکی ناوچەکە بەو شێوەیە دەیانناسی و هەوڵیداوە گەنجانی کورد بکاتە سیخوڕ و بەکاریان بێنێت. لە کاتێکدا لە ئەرکێکی وەهادا بوو، بەو زانیاریانەی کە لە لایەن وڵاتپارێزەکانمانەوە پێگەیشتبوو، بە شێوەیەکی تایبەت بۆسەی بۆ دانرا، دەستبەسەر و دوای لێکۆڵینەوە سزا درا. جێ ئاماژەیە لەکاتی لێپرسینەوەدا جەنگاوەرەکانمان زانیارییەکی زۆریان لەسەر کار و پلانەکانی داگیرکەران دەستکەوت کە لەلایەن تیمە تایبەتەکانەوە ئەنجامیان داوە."
دەوڵەت هەوڵی ئەوە دەدات مەرگی پۆلیسە پسپۆرەکەی بشارێتەوە
ماک دەڵێت: " لەلایەن جەنگاوەرەکانمانەوە دەست بەسەر چەکەکەیدا گیراوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە پۆلیسە پسپۆڕەکە دوای لێکۆڵینەوە سزا دراوە. بەڵام سوپای داگیرکەری تورک و چاپەمەنی شەڕی تایبەت هەوڵ دەدەن هیچ لێدوانێک بۆ بنەماڵە و ڕای گشتی بڵاو نەکەنەوە."
لە درێژەی بەیاننامەکەدا وتراوە دوڵەتی تورک لە دژی تێکۆشانی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان و بۆ ترساندنی گەلی کورد و ڕێگری لە بەشداری گەنجانی کورد بۆ ناو ڕیزەکانی شۆڕش هەموو جۆرە سیاسەتێکی شەڕی تایبەت جێبەجێ دەکات. هەواڵگری، پۆلیس و هێزەکانی شەڕی تایبەت گرێدراوی دەوڵەت و سوپای داگیرکەری تورک، بەرامبەر گەلەکەمان، بێ ئەخلاقانەترین سیاسەت بەڕێگای ماددە هۆشبەرەکان، لەشفرۆشی، سیخوڕی و ئاسمیلەکردنەوە جێبەجێ دەکەن. سەرباز و پلەدارانی هەواڵگری سوپای داگیرکەر بە شێوەیەکی بێ ئەخلاقانە و بە جلوبەرگی تایبەتەوە لە شوێنە گشتیەکان بۆ بەلارێدا بردنی ژنانی گەنج هەر کارێک دەکەن. گەنجان و ژنانی وڵاتپارێزی کورد دەبێ ئەم سیاسەتانەی دوژمن کە خزمەتی شەڕی تایبەت دەکات قبووڵ نەکەن و ڕێگە نەدەن بەها ئەخلاقییەکان پێشێل بکرێت. گەنجان دەبێ خاوەنداری لە بەها بنەڕەتیەکانی تێکۆشان بکەن و هێزی ڕێکخستنی گەنجانی کورد بە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە نیشان بدەن.
ماک لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا دەڵێت: "داوا لە هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین کە بەرامبەر بە کارمەندانی هێزی تایبەتی تورک و هاوکارەکانیان کە ژیانێکی بێ کەرامەت بەسەر گەنج و ژنانی گەلەکەماندا دەسەپێنن خاوەن هەڵوێست و کاردانەوە بن. هەروەها داوادەکەین گەلی وڵاتپارێز و گەنجانی بەرخۆدێری کورد، لە دژی داگیرکەران کە دەیانەوێت گەنجەکانمان تووشی ماددە هۆشبەرەکان و لەشفرۆشی بکەن هەڵوێستیان هەبێت. لەمەودوا ئەو هێز و پۆلیس و کارمەندە سیخوڕانەی کە سیاسەتێکی لەو شێوە گڵاو، لە نێو گەلەکەماندا بڵاو دەکەنەوە، دەبنە ئامانجی ئۆپەراسیۆنی جەنگاوەرانی ماک."