محەمەد ئاسلان پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا دەستگیرکرا

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دا هەڵیکوتایە سەر ماڵی محەمەد ئاسلان پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا و دەستگیریکرد.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ئیستەنبول هەڵیکوتایە سەر ماڵی محەمەد ئاسلان پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (MA) و دەستگیری کرد.

محەمەد ئاسلان لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئانتالیا دەستگیرکراوە. پۆلیس لە دوای کاتژمێرێک پشکنینی ماڵەکەى محەمەد ئاسلان دەستیگرت بەسەر کەلوپەلە دیجیتاڵەکانی و ژمارەیەکی زۆر گۆڤار و کتێبب دا.

دوای تەواوبوونی پشکنینی ماڵەکە، محەمەد ئاسلان لەلایەن پۆلیسەوە کەلەپچە کرا و برا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبول.

 

ژ.ت