بە دیمەن

محمد یەڵدرم لە بێڵ یادکرایەوە

محەمەد یەڵدرم کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە لجێ کوژرا، لە شاری بێڵ یادکرایەوە.

لە شاری بێڵی سویسرا بۆ باوکی ٤ مناڵ محەمەد یەڵدرم کە ٢٤ ی ئایار لە گوندی نەنیاسی ناوچەی لجێی ئامەد لەلایەن سەربازانی تورکەوە کوژرا، بە چالاکییەک یادکرایەوە.

بنەماڵەی شەهیدان و کوردستانیان بەشداری چالاکییەکە بوون ؛ە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک.

لەسەر ناوی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) مستەفا کاراهان ڕایگەیاند شەهید محەمەد بە تێکۆشانەکەی پێوەری وڵاتپارێزانەی پیشانداوە، لە هێرشی ٤ کاتژمێری سوپای تورکدا تا دوا سات تێکۆشاوە و ڕادەستبوونی قبووڵ نەکردووە و گوتی: "ڕێگەی ڕێبەرێتی ڕێگەی ئازادییە، تا کۆتایی درێژە بە تێکۆشانی ئازادی دەدەین".

ئامۆزای شەهید محەمەد، مەحسون کۆجاکایا ڕایگەیاند شەهید محەمەد خاوەنداری لە خاکەکەی کرد، پاشەکشەی نەکرد بەرامبەر دوژمن و ٤ کاتژمێر شەڕی کرد و لەبەرچاوی مناڵەکانی شەهید بوو.