ڕاگەیاندراوی مەلەکەپە دەربارەی شەهید
پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست-لینینیستی-کوردستان (مەلەکەپە کوردستان) ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەیدا وتی: " هاوڕێمان زافەر ئایدن لە چالاکی تۆڵەسەندەوە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا کە چەندین چەتە لە چالاکیەکەدا سزادران، دوای بەرخۆدانێکی مەزن گەیشتە کاروانی نەمران."
لەسەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە خەباتەکانی شەهید دەکات و دەڵیت"هاوڕێ زافەر ئایدن کە لە ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ناسناوی دڵشێر ڕێناسی لە خۆ نابوو، لە بەرەی تل تەمر لەچالاکیەکدا لە دژی چەتەکان لە گوندی ئەریشایدا ئاستی شۆڕشگێڕی فیدای گەیاند بە ئاستێکی باڵا.
هاوڕێ زافەر لە چالاکیەکەدا ئەرکی پێشەنگایەتی لە ئەستۆ گرت و لە چالاکیەکەدا شەش چەتەی بەسزاگەیاند، لەگەڵ هاوڕێیانیدا لە قەسەدە هەتا سەر حەشارگەکانی دووژمن دەچوو و چەتەکانی بڵاوەپێدەکرد."
هەر لە درێژەی ڕاگەیانداوەکەدا هاتووە: "هاوڕێمان زافەر لە ساڵی ٢٠١٥دا ئاشنای پارتمان بوو و بەشداربوونی خەبات لە ١ی گوڵاندا دەستی بە چالاکیە شۆڕشگێڕەکانی کرد. هاوڕێمان لە کاتی کۆمەڵکوژی پرسووس لە ٢٠ تەمووزی ٢٠١٥دا کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ئەنجامدرا و ٣٣ هەڤاڵی هاوڕێمان گیانی لەدەستدا، وە هاوڕێمان زافەر لە کۆمەڵکوژییەدا بە سەختی برینداربوو."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی شەهید دراوە و دەڵێت: "بەڵێن بە گەلی دەریای ڕەشی ڕەنجدەر و گەنجانی سەرهەڵێدێری دەدەین بۆ شۆڕشی تورکیا و کوردستانی یەکگرتوو و بۆ جیهانێکی یەکسان هەتا کۆتایی تێکۆشان و شەڕدەکەین.
بانگەوازی لە هەموو گەلانی تورکیا و کوردستان دەکەین کە هیچ کەسێک ڕێگەنەدەین لە ڕیگەیی نەژادپەرستی و شۆفێنیزمەوە گەلمان لەیەکتر پەرتەوازەبکات. بانگەوازی لە ژن، گەنج، کرێکار و ڕەنجدەر دەکەین لە دژی کاپیتاڵیزم، فاشیزم و داگیرکاری لە ناو ڕیزەکانی پارتە شۆڕشگێێڕەکاندا تێبکۆشن."