موراد بۆزڵاق سیاسەتمەداری کورد لەسەر گۆڕەکەى یادی کرایەوە

هەدەپە لە ٦هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی موراد بۆزڵاق سەرۆکی گشتیی پێشووی پارتى دیموکراسیى گەل (هادەپ - HADEP)، بە رێکخستنی مەراسیمێک لەسەر گۆڕەکەى یادی کردەوە.

رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە - HDP) لە قۆنیا بە بۆنەى ٦هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی موراد بۆزڵاق سەرۆکی گشتیی پێشووی پارتى دیموکراسیى گەل (هادەپ - HADEP) چوونە سەر گۆڕەکەى لە گوندی ئاکتاش لە ناوچەى شەریفلی کۆچ هیسەر و یادیان کردەوە.

رێکخستنەکانی هەدەپە لە ئەنقەرە لەگەڵ بنەماڵەى موراد بۆزڵاق و پەرلەمانتارانی ئەدەنەی هەدەپە کەمال بولبول و کەمال پەکۆز ئامادەی یادکردنەوەکە بوون.  

لە دوای رێزگرتن کەمال بولبول و کەمال پەکۆز وتەیان پێشکەشکرد و رایانگەیاند، بۆزڵاق نەک تەنها سیاسەتمەدار، بەڵکو لە هەمان کاتدا مرۆڤێکی مرۆڤێکی راست و رەوا و هەقبێژ بوو. راشیانگەیاند، "هەموو کات بە پێداگرییەوە بۆ ئاشتی تێکۆشاوە. یەکێک لە هەڤاڵەکانمانە، کە هەرگیز گەلی کورد لە یادی ناکات. ئەو ئاڵایەی بۆ ئێمەی بەجێهێشتووە هەرگیز هیچ کات لە زەویدا نامێنێتەوە. ئێمە دەبینە کەسی شایستەی تێکۆشانەکەی و درێژ بە رێگاکەى دەدەین".

ژ.ت