ناردنی نامە بۆ ئازادی ئۆجالان بەردەوامە
چالاکی ناردنی نامە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئانتۆنیۆ گووتەرەس دەنێردرێت، بەردەوامە.
چالاکی ناردنی نامە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئانتۆنیۆ گووتەرەس دەنێردرێت، بەردەوامە.
بە پێشەنگایەتی مەجلسی ژنانی ڕووناهی و دایکانی ئاشتی بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نامە کۆکرایەوە و بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئانتۆنیۆ گووتەرس بەڕێکرا.
ژنان کە وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردبوو لەبەردەم ئۆفیسی پۆست کۆبوونەوە.
لە سەر ناوی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی سوید دایە فیدان قسەیکرد . دایە فیدان ئەوەی هێنایە سەرزمان کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە' بە هەزاران نامە بۆ سکرتێکی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نێردراوە. فیدان دەستنیشانیکرد کە وەک دایک و گەلی کورد بەردەوام لە مەیدانەکاندا بین و خاوەنداریەتی لەم هەنگاوە بکەین.
دوای ئاخاوتنەکان ئەو نامانەی کە ئامادەکرابوو بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نێردرا.
ک-ش