نۆهەمین کۆنگرەی جیک: جیک هێڵێکی پاراستنی گرنگە
سەرۆکی گشتی جیک حافز ئەحمەد تورهالی لە نۆهەمین کۆنگرەی جیک ڕایگەیاند تێکۆشانی ئیسلامی بە پێشەنگایەتی جیک، بونیادنانەوەی ئیسلامی ڕاستەقینە و بەدەستخستنی مافی مرۆڤایەتی و ئیسلامیی گەلی کوردە.
سەرۆکی گشتی جیک حافز ئەحمەد تورهالی لە نۆهەمین کۆنگرەی جیک ڕایگەیاند تێکۆشانی ئیسلامی بە پێشەنگایەتی جیک، بونیادنانەوەی ئیسلامی ڕاستەقینە و بەدەستخستنی مافی مرۆڤایەتی و ئیسلامیی گەلی کوردە.
جڤاکی ئیسلامیی دیموکراتیک (جیک) لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا بە بەشداری ١٤٥ نوێنەر نۆهەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا.
کۆنگرەکە پاش سڵاوی سەرۆکی جیک ئەحمەد حافز تورهالی بە هەڵبژاردنی مەجلیسەکە دەستی پێ کرد.
لە کۆنگرەکەدا پەیامی نوێنەری ڕێکخراو و باوەڕەکان خوێنرایەوە.
پاشان لەسەر ناوی ڕێکخراوی چەتری ئێزدیان لە ئەوروپا، حاجی چەلیک ڕایگەیاند وەک چۆن ڕۆڵەکانمان لە زیندانەکان بەرخۆدان دەکەن پێویستە جڤاکی کوردیش یەکێتی خۆی بنیات بنێت، گوتی: "یەکبوونی ڕێکخراوی باوەڕەکان، واتای ڕێگرییە لە کۆمەڵکوژییەکان لە کوردستان، هاوشێوەی کۆمەڵکوژی شەنگال و کۆبانێ. بەم بۆنەیەوە سڵاو لە کۆنگرە دەکەم و هیوای سەرکەوتن دەخوازم".
هاوسەرۆکی فەد-مەد ئەحمەد کۆبانێ ڕایگەیاند خەباتی زانایانی موسڵمانی کورد لەسەر بناغەی قبووڵکردنی ئیسلامی ڕاستەقینە و تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین گرنگە.
سەرۆکی گشتی جیک حافز ئەحمەد تورهالی ڕایگەیاند سەدەیەکە دەوڵەتی تورک بە زیهنیەت و سەنتێزی تورک-ئیسلامی هەوڵی ئاسیمیلەی گەلی کورد دەدات، تا ساڵانی نەوەدەکان تاڕادەیەک سەرکەوتووانە هات، بەڵام بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی کورد، ئەم هەوڵە پووچەڵکرایەوە.
تورهالی ڕایگەیاند تێکۆشانی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد و ئەنجامێکی مەزنی بەدەستهێنا، هەروەها دووپاتی کردەوە، تێکۆشانی ئیسلامی بە پێشەنگایەتی جیک دژی زیهنیەتی ئایینی و نەژادپەرستی دەوڵەتی ورک، بۆ پاراستنی ئیسلامی ڕاستەقینە زۆر گرنگە و درێژەی دەبێت.
پاش کۆنگرە بە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی خەباتی جیک و ڕاپۆرتی دارایی بەردەوام بوو.
نۆهەمین کۆنگرەی جیک سبەی بە ڕۆژەڤی هەڵبژاردن و خەباتی ٢ ساڵی ئایندە بەردەوام دەبێت.