پارێزگاری داگیرکەر دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" قەدەغە کرد

پارێزگاری داگیرکەری لە ئامەد بە بڕیارێکی سکانداڵ دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" قەدەغە کرد.

پارێزگاری ئامەد بڕیارێکی سکانداڵی داوە، پۆلیسی ئەمنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی ئامەد پێش چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، بەشێوەی زارەکی بە ژنانیان ڕاگەیاند دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” قەدەغە کراوە.

بانگەشەی ئەوە کرا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەچێتە چوارچێوەی "پروپاگەندەی ڕێکخستن"ـەوە. جگە لە ڕاگەیاندنێکی زارەکی، هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمی لەسەر ئەو بابەتە نەخراوەتەڕوو، هەروەها هیچ بڕیارێک لەسەر قەدەغەکردنەکە لە ماڵپەڕی فەرمی پارێزگاردا نییە.

کاتێک ژنان لە کاتی چالاکییەکەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە، پۆلیس بە وتنی "چەمکسازی ڕێکخستن"ـە هەوڵی وەستاندنی ژنانیان دا.