پارێزەر یوسف ئەردۆغان: بە مەبەستەوە زیندانی نەخۆش ڕووبەڕووی مردن دەکرێنەوە

پارێزەر یوسف ئەردۆغان هاووتەبێژی کۆمسیۆنی زیندانیانی ناوەندی ئیهەدە ئاماژەی بەوەدا کە زیندانیان وێڕای بوونی نەخۆشی قورسیانیش بەرنادرێن، بە مەبەستەوە ڕووبەڕووی مردن دەکرێنەوە.

وێڕای هەموو هەوڵدانێک ئەو زیندانیانەی نەخۆشی قورسیان هەیە بەرنادرێن. بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) لە ئێستادا لە گرتووخانەکاندا ١٥١٧ زیندانی نەخۆش هەن و نەخۆشی ٦٥١ لەو زیندانیانە قورسە.

پارێزەر یوسف ئەردۆغان هاووتەبێژی کۆمسیۆنی زیندانیانی ناوەندی ئیهەدە، لە نزیکەوە بە دواداچوون بۆ دۆخی زیندانیان نەخۆش دەکات و پەیوەست بەو بابەتەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

پارێزەر یوسف ئاماژەی بەوەدا وێڕای ئەوەی حکومەتەکان لە تورکیادا دەگۆڕێن بەڵام سیاسەتەکان پەیوەست بە زیندانیانی نەخۆش وەک خۆیان دەمێننەوە و ناگۆڕدرێن و ئەمەی وت: "لە لێکۆڵینەوەکانمان سەربارەت بە دۆخی زیندانیان، گەورەترین پرس کە ڕووبەڕووی ئەبینەوە ئەوە هەرچەندە زیندانییەک نەخۆشیش نەبێت، بەڵام بەهۆیی خراپی دۆخی زیندانەکانەوە تووشی نەخۆشی دەبێت. وە ئەو زیندانیانەی پێشتر نەخۆشیەکی سوکیان هەبووە بە کەوتنە زیندانەوە نەخۆشیەکانیان زۆر قورستر دەبێت."

لە پێش بەربوونی زیندانیانی نەخۆشدا ئەتەکە ئاستەنگ درووستەکات

یوسف ئەردۆغان سەرنجی خستە سەر دۆخی نەخۆشی زیندانیان و بنەماڵەکانیان، باسی لەوەکرد لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافی زیندانیاندا کۆمەڵەکەیان چەندین داوانامەی تۆمارکردووە و وتی: "لە گواستنەوەی زیندانیە نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانە چەندین کێشە دروستەبێ. بە تایبەت بۆ ئەو زیندانیە نەخۆشانەی کە ناتوانن بە تەنها دۆخی نەخۆشیەکەیان تێپەڕێنن. ژمارەیەکی زۆری لەم نەخۆشانە هەیە و لەبەر ڕاپۆرتی فەرمانگەی پزیشکی داد (ئەتەکە) ڕێگری لە بەردانی ئەو نەخۆشانە دەکات و لە ڕاپۆرتەکانیدا ئاماژە بەوەدەکات کە دەتوانن لە زینداندا بمێننەوە. ئەمەش کێشەیەکە پەیوەست بە بێلایەنی ئەو فەرمانگەیەوە. زۆر بەڕوونی ئاستەنگ لە پێش بەربوونی زیندانیانی سیاسی نەخۆشدا درووستدەکات."

دۆخی ڕووبەڕووکردنەوەی زیندانیان بۆ مردن زیاتر دەبێت

پارێزەر یوسف ئەردۆغان ئەوەی دەستنیشانکرد بەجێهێشتنی دۆخی زیندانیانی نەخۆش تا ڕادەی مردن زیاتربووە و وتی: " نمونەی وەک محمەد ئەمین ئۆزکانمان لە پێشە. دوای هەوڵدانێکی زۆر بڕیاردا کە بەربدرێت. لە ڕاستیدا دەوڵەت هەندێ جار بۆ ماوەیەکی کورت زیندانیان نەخۆش بەردەدات، بەرنەدانی یەکجارییان یان بەرنەدانی زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکاندا دەبێتە هۆیی ئەوەی بە مەبەست ڕووبەڕووی مردن بکرێنەوە. ئەمەش جۆرێکە لە ماماڵەی خراپ و ئەشکەنجەیی ماوە درێژ. ئەم دۆخەی زیندانیانی نەخۆش لە زینداندا هەتابێت زیاتر دەبێت."