پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد سەردانی دواکاری گشتیان کرد
خانەوادە و پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن جارێکی دیکە سەردانی دواکاری گشتیان کرد.
خانەوادە و پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن جارێکی دیکە سەردانی دواکاری گشتیان کرد.
رێزان ساریجا، فایەق ئوزگور ئەڕوڵ، جەنگیز یورەکلی و رازیە ئوزتورک پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی رۆژی دوشەممە لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتی بورسەیان کرد.
سەردانەکە لەلایەن محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مەزلۆم دینچەوە ئەنجامدرا.
هەروەها پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم، عەلی کۆناربرای عومەر خەیری کۆنار و سەبیحە ئاکتاش خوشکی ڤەیسەڵ ئاکتاش لە رێگەى پاریزەرەکانیانەوە داواى بینیى براکانیان کرد لە زیندانى ئیمراڵی.
عەبدوڵلا ئۆجالان دوایین جار لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١دا بە تەلەفۆن لەگەڵ براکەیدا قسەی کردبوو.
پارێزەران دوای ٨ ساڵ بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩، دواتر لە هەمانساڵدا لە ٢٢ی ئایار و ١٨ی حوزەیران و ٧ی تەموز لە ئیمڕالی چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا.
ف.ق