ماوەی ٣٩ مانگە هیچ زانیارییەک لە بارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەر یەک لە زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یلدرم و وەیسی ئاکتاشەوە نیە. بنەماڵەکان و پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موکیلەکانیان بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
لە بنەماڵەکان هەر یەک لە محەمەد ئۆجالان برای ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بۆ چاوپێکەوتن دواکارییان پێشکەشکرد. لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسای سەدەیش هەر یەک لە رەزان ساریجا، رازییە ئۆزتورک، فایەق ئۆزگور ئەرۆل و مەزلوم دینچ بەهەمان شێوە بۆ چاوپێکەوتن داواکارییان پێشکەش کرد.