پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد بۆ دیدار لە ئیمرالی داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ دیدار لەگەڵ موەکیلەکانیان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سێ هەڤاڵی دیکەی داواکاری نوێیان پێشکەش کرد.
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ دیدار لەگەڵ موەکیلەکانیان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سێ هەڤاڵی دیکەی داواکاری نوێیان پێشکەش کرد.
لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ڕازیە ئۆزتورک، ڕێزان ساریجا، فایق ئۆزگور ئەرۆڵ و مەزڵوم دینچ بۆ دیدار لەگەڵ موەکیلەکانیان، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کونار، حامیلی یڵدرم، وەیسی ئاکتاش، داوای چاوپێکەوتنیان پێشکەشی داواکاری گشتی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
پەیوەندییەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ دونیای دەرەوە بە تەواوەتی ڕاگیراوە. وەڵامی داوای کۆبوونەوەکان نادرێتەوە، هەندێکجار دوای چەند مانگ پارێزەران ئاگادار دەکرێنەوە کە سزای دیسپلینی بەسەریدا سەپێنراوە.