پۆلیس هەڵیکوتایەسەر ماڵی یاریدەدری شارەوانی ئەسنیورت
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایەسەر ماڵی عوسمان یالچینی یاریدەدەری شارەوانی ئەسنیورت.
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایەسەر ماڵی عوسمان یالچینی یاریدەدەری شارەوانی ئەسنیورت.
لە چوارچێوەی قڕکردنە سیاسییەکانی دەوڵەتی تورکدا کە لەسەر هەموو ئاست و بەشەکانی کۆمەڵگەی تورکیا بەڕێوەی دەبات، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ عوسمان یالچینی یاریدەدری شارەوانی ئەسنیورتی ئەستەنبوڵ دەرچوو.
لەو چوارچێوەشدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایەسەر ماڵی ئۆرهان یالچینی یاریدەدەری شارەوانی ئەسنیورت کە بەرپرسە لە کاروباری هونەری و باخچەکانی شارەوانی. ڕاگەیاندرا کە نابراو لەوکاتەدا لە ماڵ نەبووە.