پۆلیسی ئەڵمانیا رێگای نەدا شاندی ئاشتی لە ئەڵمانیاوە بڕوات بۆ هەولێر

شاندی ئاشتی لە دژی شەڕ دەیخواست لە فڕۆکەخانەى دوسلدۆرفی ئەڵمانیاوە بڕوات بۆ هەولێر، بەڵام لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە رێگرییان لێکرا و ٢٧ کەسی ئاشتیخوازیان دەستگیرکرد.

پۆلیسی ئەڵمانیا رێگای نەدا شاندی ئاشتی لە فڕۆکەخانەى دۆسلدۆرفەوە بڕوات بۆ باشووری کوردستان.

پۆلیسی ئەڵمانیا جگە لە رێگریکردن لە شاندی ئاشتی، ٢٧ کەس لە ئەندامانی شاندی ئاشتیی دەستگیرکردووە و دستیکردووە بە لێکۆڵینەوەکردن لەگەڵیاندا.

شاندی ئاشتی بڕیار بوو ئەمڕۆ لە ئەڵمانیاەوە بڕوات بۆ باشووری کوردستان و پەیامی پشتیوانی بۆ گەلی کورد دووبارە بکەنەوە و بۆ ئەوەش پەیوەندییەکی زۆریان دروستکردبوو و هەوڵێکی زۆریان دابوو.

هاکان تاش لە ناو دەستگیرکراوەکاندایە، کە پەرلەمانتاری دی لینکە (پارتی چەپ)ە.

هەروەها پۆلیسی ئەڵمانیا بڕیاری چوونە دەرەوە و گەشتکردن بۆ دەرەوەى ئەڵمانیای لە ٧ کەس لەو کەسە ئاشتیخوازانەیە دەرکرد.

ژ.ت