ڕێپێوانی دژبە گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات لە پاریس لە ڕۆژی دووهەمدایە

ڕێپێوان لە دژی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە پاریس-ی پایتەختی فەرانسا دەستیپێکردووە، لە رۆژی دووهەمی خۆیدایە.

لە شاری پاریسی پایتەختی فەرانسا بە ئامانجی ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێک دەستیپێکردووە، ڕێپێوانەکە ٢ڕۆژە بەردەوامە.

ڕێپێوانەکە بۆماوەی ٣ڕۆژ بەردەوامە، لە ڕۆژی دووهەمدا بە کۆبوونەوەی سەدان کەس لە مەیدانی ناسیۆن دەستیپێکرد. لە ڕێپێوانەکەدا گەل وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە و پانکاردی' نابۆ گۆشەگیری'، 'ئازادی بۆ ئۆجالان' بەرزکرایەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا بێ وچان نووسراوە بڵاوکرایەوە و درووشمی " بژی بەرخۆدانی گارێ" ، " بژی سەرۆک ئاپۆ" وترایەوە.

ڕۆژی شەممە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە مەیدانی ڕەپووبلێکووە دەست پێدەکات .

ک-ش