پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لە هیلبۆرن ئیدانە کرا

لە شاری هیلبۆرنی ئەڵمانیا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات بە رێکخستنی میتینگێک ئیدانە کرا.

کوردستانیان لەسەر داوای ناوەندی کۆمەڵگەى کورد لە گۆڕەپانی هارمۆنیا کۆبوونەوە و ٢٢هەمین ساڵیادی پیلانگیڕیی نێونەتەوەیی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان ئیدانە کرد.

لە چالاکییەکەدا و لەو وتانەدا پێشکەشکران، سەرنجی خرایەر ئامانجی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و رایانگەیاند، "پیلانگێڕی لە سایەی ئەو بەرخودانە کە رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی نیشانی دا و دروشمی کەس ناتوانێت رۆژمان تاریک بکات و شەهیدانمان، کە چالاکیی فیداییان ئەنجامدا، پووچەڵکرایەوە".

راشیاگەیاند، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی  بە ھێرشی جۆراجۆر بەردەوامیی هەیە و لە پێش هەموو شتێکەوە تێکۆشانی بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان و بەرخودانی گەلی کورد ئەو پیلانگێڕییانە پووچ دەکەنەوە.

ژ.ت