قاسم ئەعرەجی: ٢٦٤٠ خێزان له‌ كه‌مپی هۆڵ-ه‌وه‌ گه‌ڕێنراونه‌وه‌ بۆ عێراق

قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند ٢٦٤٠ خێزانی عێراقی له‌ كه‌مپی هۆڵ لە رۆژئاوای کوردستانەوە‌ گه‌ڕێنراونەتە‌وه‌ بۆ عێراق.

قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو هه‌زار و ٦٤٠ خێزانی عێراقی له‌ كه‌مپی هۆڵی رۆژئاوای کوردستان بۆ عێراق ڕاگه‌یاند، هەروەها ناوبراو باسی لەوەش کرد لە هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵێکی زۆری هه‌یه‌ له‌ یارمه‌تیدانی سوپای عێراق له‌ تێكشكاندنی چەتەکانی داعش".

ئەو ڕاوێژكارەی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ووتیشی: "پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستا بگۆڕدرێن بۆ په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌منییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ٧٨ ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی".