رۆژی تێگەیشتن و ناسینی عەبدوڵا ئۆجالان لە میونیخ

کۆمەڵەی کولتوری کورد لە مونیخ رۆژی 'تێگەیشتن و ناسینی رێبەرایەتی' لەپێناو ناساندنی ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سازکرد. نزیکەی ٢٠ گەنج بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

لە چالاکیەکەدا بەشداربووان کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندەوە و هەوڵیاندا لە ئەندێشەکانی تێبگەن.

لە کۆتاییدا لە سەر ئەو بابەتانەی خوێندرانەوە گفتوگۆکرا و بەشداربووان ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شرۆڤەکرد. گەنجان بە تایبەتی کتێبی 'ئازادی سەردەکەوێت'یان خوێندەوە.

بریاردرا کە رۆژانی خوێندنەوە بە بەردەوامی رێکبخرێن.

هـ . ب