سێ کارگە، دوو مارکێت و وێستگەیەکی تەلەفۆن و ئەنتەرنێت سووتێنران

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە سێ شار، سێ کارگە، دوو مارکێت و وێستگەیەکی تەلەفون و ئەنتەرنێت سووتێنران.

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر، هوشیداری ئەوەیدا کە ئەو ناوەندانەی کە ئابوری رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لەسەرپێ دەهێلێتەوە، دەبنە ئامانجیان.

بەپێی راگەیەنراوەکە، ٩ی نیسان لەناوچەی ئینەگولی بورسا سێ کارگەی فاشیستەکان سووتێنران، ١١ی نیسان لە ماناڤرای ئەنتاڵیا ٢ مارکێت سووتێنران و ٢ ملیۆن لیرە  زیان بەر مارکەتەکان کەوتن، هەروەها ١٤ی نیسان لە ناوجەی قادرلی عوسمانیە وێستگەیەکی تۆڕی ئەنتەرنێت و تەلەفۆن سووتێنرا.

ف.ق