شاهین: تا کۆتایی بە گۆشەگیری ئیمراڵی نەهێنرێت دیموکراسی لەم وڵاتەدا نابێت

هاوسەرۆکی دەم پارتی لە ئامەد عەباس شاهین ئاماژەی بەوەدا دۆزی کۆبانێ هەوڵدانێکە بۆ لەناوبردنی تەڤگەری کورد و وت: "پێویستە ئەم سیستەمە هەڵوەشێنرێتەوە. تا کۆتایی بە گۆشەگیری ئیمراڵی نەهێنرێت دیموکراسی لەم وڵاتەدا نابێت."

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ی ئامەد عەباس شاهین بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا مرۆڤ شۆک نابێت کاتێک لە لە نەریتی دژایەتییەکانی دەوڵەتی سەدساڵە لە بەرامبەر کورد دەڕوانین.

لە قسەکانیدا شاهین باسی لەوەکرد ئەم سیاسەتە لە لایەن ئەوە کەسانەوە هێنرایەتە کایەوە کە سیاسەتی ناچارەسەری پرسی کورد بەردەوام دەکەن و وتی: ئاشکرایە بڕایاری دۆزی کۆبانێ کە لە ئەنجامی گوشارەکانی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەوە هاتۆتە ئاراوە، ئامانجی سەرەکی لەنابردنی سیاسەتکردنی کوردە. بۆیە کاتێک لە قۆناغی مێژووی دەوڵەت دەڕوانین، لە دژی سەرهەڵدانەکان ئەوەی لەو قۆناغەدا بۆی نەڕەخساوە بیکات، لەم قۆناغەدا هەوڵدەدات لە لایەنی سیاسی و سەربازییەوە پێکیبهێنێت. دوای تێکشکانی داعش لە کۆبانێ، دەسەڵاتداری وەک تۆڵەکردنەوەیەک لەبەرامبەر کورد، دۆزی کۆبانێی هێنایە ئاراوە."

شاهین لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە ئامانجی دیموکراتیکانەی گەلی کورد کرد و وتی: "بۆیە گەلی کورد لە دژی دۆزی کۆبانێ کە دۆزێکی نایاساییە، ناڕازیبوونی خۆی پیشان دەدات. وێڕایی هەموو شتەکان گەلی کورد دەستبەرداری داخوازی دیموکراتیکی و سیاسەتی دیموکراتیکی نابێت. هەموو کاتێک وتوومانە؛ تا ئەوکاتەی پرسی گەلی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر نەبێت، تا کۆتایی بە گۆشەگیری ئیمراڵی نەهێنرێت دیموکراسی لەم وڵاتەدا نابێت."