شاندێکی تاژێ چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سازدا
شاندێکی تاژێ سەردانی بەغدادییان کرد و لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەری ئیڤان فایەق جەباردا کۆبوونەوە.
شاندێکی تاژێ سەردانی بەغدادییان کرد و لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەری ئیڤان فایەق جەباردا کۆبوونەوە.
شاندێک لە تەڤگەری ئازادنی ژنانی ئێزیدی (TAJÊ) لە چوارچێوەی کەمپینی 'لە دژی قڕکردنی ژنان ببە بە دەنگی خۆپاراستن'دا چوونە بەغداد و لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەری ئیڤان فایەق جەبار کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بڕیاری داخستنی کەمپەکان، گەڕاندنەوەی ئێزیدییەکانی شەنگال و هاوکاریدان بە بنەماڵەکان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر شەنگال و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق بە گشتی کرا.
دوای داخوازی شاندەکەی تاژێ، لەلای خۆیەوە وەزارت ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ هەموو هاوکارییەک و ڕاوەستە بکات لە سەر داخوازییەکان.
دوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکە شاندەکەی تاژێ گەڕانەوە بۆ شەنگال.