شەهیدانی مانگی ئایار لە بەلژیکا یادکرانەوە

شەهیدانی مانگی ئایار لە شاری لیاژی بەلژیکا بە مەراسیمێک یادکرانەوە.

شەهیدانی مانگی ئایار

لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی شاری لیاژی بەلژیکا بە بەشداری کوردستانی و دۆستەکانیان مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ شەهیدانی مانگی ئایار ئەنجامدرا. لە مەراسیمەکەدا وێنەی شەهیدان دانرا.

یادەکە بە ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد، پاشان لەسەر ناوی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان قسە کرا.

پاشان هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتال قسەی کرد و بانگەوازی کرد بۆ خاوەنداری لە شۆڕشی ئازادی. کارتال تیشکی خستەسەر گۆشەگیری توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "ئیتر کاتی هاتووە لە هەموو گۆڕەپان و جێیەک چالاکی بکەین. پێویستە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، خەباتمان بەرفراوان بکەین و تێکۆشان گەشتر بکەین".

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی مانگی ئایار پیشاندرا.

یادەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.