شەهیدانی مانگی ئایار لە بۆن یادکرانەوە
نوێنەری کۆماو عەلی باتمان لە چالاکی یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار ڕایگەیاند لەسەر ڕێگەی ئەو شەهیدانەی دەیانگوت "کوژاندنەوەی ئەم ئاگرە خیانەتە" بەردەوام دەبن.
نوێنەری کۆماو عەلی باتمان لە چالاکی یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار ڕایگەیاند لەسەر ڕێگەی ئەو شەهیدانەی دەیانگوت "کوژاندنەوەی ئەم ئاگرە خیانەتە" بەردەوام دەبن.
لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بە چالاکییەک شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە.
چالاکییەکە لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی بۆن ئەنجامدرا و ژمارەیەک کوردستانی ئامادەبوون.
لەسەر ناوی دامەزراوە بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) عەلی باتمان قسەی کرد و لە کەسێتی حەقی قەراردا هەموو شەهیدانی ئایار یادکرانەوە.
باتمان ڕایگەیاند ئەو گەلانەی شەهیدان و ڕێبەر و گیانفیدایانی خۆیان ناپارێزن مەحکومن بە لەناوچوون و ڕایگەیاند لەسەر ڕێگەی ئەو شەهیدانەی دەیانگوت "کوژاندنەوەی ئەم ئاگرە خیانەتە" بەردەوام دەبن.
یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.