شەهیدانی مانگی ئایار لە دویسبۆرگ یادکرانەوە
شەهیدانی مانگی ئایار لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
شەهیدانی مانگی ئایار لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم)، شەهیدانی مانگی ئایار بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
یادەکە لە کەسێتی حەقی قەرار و فەرهاد کورتای و ئەشرەف ئاینک و نەجمی ئۆنەر و مەحمود زەنگین و ئیبراهیم کایپاکایا و دەنیز گەزمیش و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.
لەسەر ناوی دەکتەم، پیرۆ دێرسیم، لەسەر ناوی کۆماو عەلی کۆنکورد، لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کورد نودا ئەحمەد قسەیان کرد.
یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.