بە دیمەن

شەهیدانی مانگی ئایار لە فەرەنسا یادکرانەوە

شەهیدانی مانگی ئایار بە مەراسیمێک لە شاری ڕیمس یادکرانەوە.

لە شاری ڕیمسی فەرەنسا، شەهیدانی مانگی ئایار بە مەراسیمێک یادکرانەوە. لە یادەکە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان پیشاندرا. سەرەتا لەسەر ناوی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان قسە کرا.

نوێنەری کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: "ئیتر خوێن ڕژا، چیتر گەڕانەوە مومکین نییە". هەردەم ڕاستی شەهیدبوون هێڵی هەبوون و نەبوونی کێشاوە.

پاشان کۆمیسیۆنی چاندی ڕیمس شەهیدانی مانگی ئایاری بیرهێنایەوە و گۆرانی پێشکەش کرا.

یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.