شەهیدانی مانگی ئایار لە مارسیلیا و هامبۆرگ یادکرانەوە
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا و شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا، شەهیدانی ئایار یادکرانەوە.
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا و شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا، شەهیدانی ئایار یادکرانەوە.
کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکیان ئەنجامدا.
یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد و سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی یەک لە پێشەنگانی پەکەکە حەقی قەرار و شەهیدانی زیندانی ئامەد و گەریلا شەهیدەکانی مانگی ئایار پیشاندرا.
چەند نوێنەرێک لەسەر ناوی مەجلیسی مارسیلیا قسەیان کرد، باسیان لە گرنگی شەهیدان کرد و دەستنیشانیان کرد و دووپاتیان کردەوە شوێنکەوتەی میراتی شەهیدان دەبن.
یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.
هامبۆرگ
کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی دەکتەم بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا چالاکییەکی ئەنجامدا. پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، سیاسەتمەدار ئیحسان مەرەتۆ قسەی کرد وتیشکی خستەسەر گرنگی خاوەنداری لە تێکۆشانی شەهیدان.
خوشکی یەکێک لە پێشەنگانی پەکەکە محەمەد خەیری دورموش، ئایدن دورموش ڕایگەیاند شەهیدبوون واتە ژیانەوەی گەلی کورد و گوتی: "ئێمە قەرزاری شەهیدانین".
یەتەر بیلەجان و حاجی ڕەمەزان ئەرتەک لە یادەکەدا قسەی کرد و چەند شیعرێک دەربارەی شەهیدان خوێنرانەوە.