شەهیدانی مانگی ئایار لە مێڵبۆرن یادکرانەوە

لە مێڵبۆرن بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.

شەهیدانی مانگی ئایار

کوردستانیان لە شاری مێڵبۆرنی نەمسا لە ناڤ-کورد کۆبوونەوە و شەهیدانی مانگی ئایاریان بیرهێنایەوە.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی کۆمیسیۆنی پەروەردەیی ناڤ-کورد ڕێکخرا، مەحمود قارەمان لە چالاکییەکەدا پێناسەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بۆ شەهیدان خستەڕوو.

قارەمان ڕایگەیاند ڕۆژانە لەپێناو ئازادیدا شەهید دەبەخشرێت و گوتی: "لە هەموو جێگەیەکی جیهان کوردستانیان لەدەوری یەک کۆدەبنەوە بۆ یادکردنەوەی شەهیدان".